کەشناسی: پلەکانی گەرما جێگیرن و ئەگەری بارانبارین هەیە

کوردستان 10:22 AM - 2026-11-19
باران بارین ئاژانسەکان

باران بارین

کەشناسی عێراق پێشبینیی کەشی چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: باران لە باکوور دەبارێت، کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند: ئەگەری باران بارین لە سەرهەندێ ناوچە شاخاویە سنووریە بەرزەکان هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی عێراق،  وردەکاریی کەشی چەند ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند و پێشبینیی بارینی بارانی کرد لەگەڵ جێگیریی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کەشی ڕۆژی هەینیش لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاسمان ساماڵە، بەڵام لە باکوور هەورە لەگەڵ ئەگەری بارینی باران.

بەرزترین پلەی گەرما بۆ ڕۆژی هەینی:

دهۆک: 19پلە
هەولێر: 20 پلە
سلێمانی و نەینەوا: 21 پلە
کەرکووک: 22 پلە
سەلاحەدین و ئەنبار: 25 پلە
بەغدا، دیالە و کەربەلا: 26 پلە
بابل و واسط: 27 پلە
نەجەف و دیوانیە: 28 پلە
میسان و زیقار: 29 پلە
موسەنا و بەسرە: 30 پلە

لەلایەکی ترەوە کەشناسی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پێنچ شەممە 18– 11 -2026 رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت ئەگەری باران بارین لە سەرهەندێ ناوچە شاخاویە سنووریە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانی بەیانی لەگەڵ دروستبونی تەم لەسەر جیا جیاکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەیە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە