ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە هۆشداری دەدات

جیهان 09:19 AM - 2026-11-19
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە aawsat

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت: گەورەترین هەڕەشەی مێژووییە بۆ ئاسایشی وزە.

فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە هۆشداری داوە کە قەیرانی کەنداوی هورمز، بەهۆی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەورەترین هەڕەشەی مێژووییە بۆ ئاسایشی وزەی جیهان.

هاوکات لە پێشەکیی ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ڕاشیگەیاندووە، کە کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە لە شۆکەکانی نەوتی ساڵانی ڕابردوو گەورەترە و تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی شەڕیش بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە جەختی لەوە کردووەتەوە کە قەیرانەکە وای لە وڵاتان کردووە گرنگیی زیاتر بە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان بدەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە