مەکتەبی سکرتارییەت: کەرکوکییەکان مەچەکی قایم و جۆشدانەوەی شۆڕشی نوێ بوون
کوردستان 09:21 PM - 2026-11-18
مەکتەبی سکرتارییەت
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرانی دێرین بەسەر دەکەنەوە
رۆژی 18ی 11ـی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری کەرکوک لە دوو سەردانی جیادا هەریەک
لە هەڤاڵان سامی عەبدول مەجید غەفار ناسراو بە ( سامی هەورامی ) و خالید سلێمان حسێن
ناسراو بە ( شێخ رەش ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتی و گەلی کوردیان یان بەسەرکردەوە
.
لەو سەردانانەدا
، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵان سامی هەورامی
و شێخ رەش یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خوازرا .
مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵی جوامێری و قارەمانێتی هەڤاڵان سامی هەورامی و شێخ رەش
یانکرد وەک دوو پێشمەرگەی بە ورە و نەبەردی پێدەشتەکانی کەرکوک کە لە سەنگەرەکانی
پێشمەرگایەتیدا ئازایانە وانەی سەرکەوتنیان بۆ خۆیان و یەکێتییەکەیان دەنوسییەوە ،
لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد
تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو جەخت لە قارەمانێتیان کرایەوە .
لە بەرامبەردا ،
هەڤاڵان سامی هەورامی و شێخ رەش سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردوو بە شکۆوە باسیان لە
کاروانی خەبات و تێکۆشانیان کردەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

