سەرۆکوەزیرانی عیراق: هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکاندا نییە

عیراق 09:16 PM - 2026-11-18
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق نوسینگەی راگەیاندن

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، رایدەگەیەنێت: هیچ جیاوازییەک لە نێوان هێزەکانی سوپا و پێشمەرگەدا نییە، دووپاتیشی دەکاتەوە، بەبێ بوونی ئاسایش هیچ پێشکەوتنێکی ئابوری بەدینایەت.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، زەیدی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای چاکسازیی لە کەرتی ئەمنیدا کردووە و رایگەیاندووە: هیچ جۆرە جیاکاری و جیاوازییەک لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکاندا نییە، چ لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بن، یان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دووپاتیشی کردەوە کە هەموو ڕۆڵەکانی هێزە ئەمنییەکان یەکن و تەنیا عیراق بیروباوەڕی هاوبەشیانە، لەم سۆنگەیەشەوە داوای لە فەرماندە ئەمنییەکان کرد کار بۆ چەسپاندنی ناسنامەی نیشتمانی بکەن.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق ئاسایشی وەک بەردی بناغەی دەوڵەت ناوبرد و ڕوونیکردەوە: سەرەتای هەموو دەوڵەتێک لە ئاسایشەکەیەوە دەستپێدەکات، چونکە بەبێ دابینکردنی ئاسایش، نە ئابووری دەبووژێتەوە و نە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیش بۆ هاووڵاتییان فەراهەم دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە