دەرچوویەکی زانکۆی سلێمانی بەشداریی پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتیی لە ژاپۆن کرد

کوردستان 07:27 PM - 2026-11-18
دەرچوویەکی زانکۆی سلێمانی لە پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتیی لە ژاپۆن زانکۆی سلێمانی

دەرچوویەکی زانکۆی سلێمانی لە پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتیی لە ژاپۆن

داستان جەزا ، پارێزەر و دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، بەشداریی لە پڕۆگرامی هاوەڵیی (Internet Society Peering Fellowship 2026) و کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی (Peering Asian 8.0) کرد، کە لە شاری ئۆساکای وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەچوون.

پڕۆگرامەکە، پسپۆڕانی وڵاتانی جیاوازی کۆکردەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندییە ئینتەرنێتییەکان، ژێرخانی دیجیتاڵی و پەرەپێدانی سیاسەتە پەیوەندیدارەکان.

بەشداریکردنی، داستان جەزا، وەک پسپۆڕێکی بواری یاسا، دەرخەری گرنگی ڕوانگە یاساییەکان بوو لە بەڕێوەبردنی ئینتەرنێت و مافە دیجیتاڵییەکاندا، هاوشانی لێکەوتە یاساییەکانی هاتنەکایە و بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد.

ئەم دەستکەوتە نیشانی دەدات، کە دەرچووانی کۆلێژی یاسا دەتوانن تواناکانیان لە چوارچێوەی کاری یاسایی ئاسایی تێپەڕێنن و هاوشانی گۆڕانکاری و ئاڵنگارییە نوێیە جیهانییەکان هەنگاو بنێن، کە لە ئەنجامی بەریەککەوتنی یاسا، تەکنەلۆژیا و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکاندا دێنە ئاراوە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە