رێبوار تەها: دوو گەنجەکەی پردێ بە شەهید ئەژمارکران

کوردستان 04:59 PM - 2026-11-18
دوو گەنجە شەهیدەکە PUKMEDIA

دوو گەنجە شەهیدەکە

کەرکوک

پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا دوو گەنجی شاری کەرکوک لە سنووری شارەدێی پردێ شەهیدبوون و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە درووستکرد، ئەمڕۆ 18ی11ی2026 بە تەواوی ئەو دوو گەنجە وەک شەهید ئەژمارکران و بڕیاردرا سەرجەم ماف و ئیمتیازە یاساییەکانیش بە کەسوکاریان بدرێت.

لەبەرامبەرشدا ڕێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کرد، لە بەرامبەر بەدەمەوەهاتنی نووسراوێکیان بۆ ئەژمارکردنی هەردوو هاووڵاتی (موراد زانا) و (محەمەد هێمن)، قوربانییانی ڕووداوەکەی ناحیەی پردێ، بە شەهید و گرتنەخۆی کەسوکاریان بە سەرجەم ماف و ئیمتیازاتە یاساییەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە،رۆژی29ی9ی2026 بە فەرمانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لیژنەکە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون لەو رووداوەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو گەنجی کورد لە پردێ. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە