ئاسایشی جورف لسەخر بە هێزە عیراقییەکان دەسپێردرێت
عیراق 04:52 PM - 2026-11-18
واع
کۆبوونەوەی فەرماندەکان لە نوسینگەی سەرۆکوەزیران
سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی بە هاوبەشی ئاسایشی ناحیەی جورف
لسەخر لە ئەستۆ دەگرن و پۆلیسی وزەی فیدڕاڵییش ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتەکانی
ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی
عیراق، عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، رەزامەندی نیشانداوە بە
دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزە عیراقییەکان لە ناحیەی جورف لسەخر لە پارێزگای بابل.
هاوکات، هێزە عیراقییەکان، هەر هێزێکیان پاراستنی ئاسایشی بەشێکی ناحیەکە لە ئەستۆ
دەگرن، بەشێوەیەک وەزارەتی بەرگری لیوای 38 لە فیرقەی ١10، ئەرکی
پاراستنی ئەو کەرتە دەگرێتە ئەستۆ کە لە سەنگەری (یا حسێن)ـەوە درێژ دەبێتەوە
تاوەکو دووڕیانی فازڵییە، هەتا دەگاتە سنووری جیاکەرەوە لەگەڵ فەرماندەیی
ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
وەزارەتی ناوخۆ لیوای 17 لە پۆلیسی
فیدراڵی، ئەرکی پاراستنی سەنتەری ناحیەی جورف لسەخر دەگرێتە ئەستۆ، کە لە
ڕۆژهەڵاتەوە لە ڕووباری فوراتەوە دەستپێدەکات تاوەکو ڕێگای (موسەیب - فازڵییە) لە
ڕۆژئاوا.
هاوکات، دەستەی حەشدی شەعبی هەردوو
لیوای 72 و 79 ئەرکی پاراستنی ئەو کەرتە دەگرنە ئەستۆ کە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە ڕێگای
(موسەیب - فازڵییە) درێژ دەبێتەوە تاوەکو سنووری جیاکەرەوە لەگەڵ فەرماندەیی
ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای کەربەلا.
لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی وزە ئەرکی پاراستنی
ئاسایش و پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت لە کەرتەکەدا دەگرێتە ئەستۆ.
پەیوەست بە رۆڵی هێزەکانی دژە تیرۆر،
ئەوە ئەو فەوجەی دژەتیرۆر کە لە سەربازگەی حامییە جێگیرە، وەک هێزێکی یەدەگی
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کەرتەکەدا دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر
بارودۆخێکی لەناکاو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

