وەزیری داد: چاودێریی هەر گرێبەستێک دەکەین کە بەهاکەی لە یەک ملیار دینار زیاتر بێت

عیراق 04:04 PM - 2026-11-18
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق تایبەت

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

عیراق

وەزیری دادی عیراق، بەشی گرێبەستەکانی وەزارەتەکەی رادەسپێرێت، کە پابەندی رێنمایی سەرۆکوەزیران بن،  بەپێی رێنماییەکە هەر گرێبەستێک نرخەکەی لە یەک ملیار دینار زیاتر بێت، پێویستە وەزیری داد پەسندی بکات، هاوکات ڕێگە بەنوێنەری  نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەدرێت، لە کاتی کردنەوە و شیکردنەوەی ئەو پێشکەشکراوانەدا ئامادە بێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی11ی2026، لەڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە وەزارەتی دادی عیراق  رایگەیاند: لە چوارچێوەی بەهێزکردنی بنەماکانی شەفافیەت و دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی بەرنامەی حکومەت، خالید شوانی وەزیری داد   بەشی گرێبەستەکانی ڕاسپارد پابەندی ڕێنمایی سەرۆکوەزیران بن، بەپێی رێنماییەکە هەر گرێبەستێک بەهاکەی لە یەک ملیار دینار زیاتر بێت، پێویستە وەزیری داد پەسندی بکات، هاوکات ڕێگە بەنوێنەری  نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەدرێت، لە کاتی کردنەوە و شیکردنەوەی ئەو پێشکەشکراوانەدا ئامادە بێت.

وەزارەتەکە هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێنماییە لە چوارچێوەی ئەو گرنگیپێدانەوە دێت کە وەزارەت بە چاودێریکردنی پرۆسەکانی گرێبەست بەدیدەهێنێت، هەروەها جێگیرکردنی بنەماکانی شەفافیەت و دەستپاکی و دڵنیابوون لە دروستیی رێکارەکانی پەیوەست بە کردنەوە و شیکردنەوەی پێشکەشکراوەکان، بە شێوەیەک کە بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی دیاردەکانی گەندەڵی و بەهێزکردنی متمانە بە میکانیزمەکانی گرێبەستە حکومییەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە