شەش بیانی بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش سزایان بەسەردا سەپێندرا
عیراق 03:56 PM - 2026-11-18
واع
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ له به‌غداد سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ شەش ئەندامی داعش به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ده‌ركرد، بەمەش
ژمارەی سزادراوانی هاووڵاتیانی فەرەنسی بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش بۆ 14 کەس
بەرزبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق، لەکاتی دادگایکردنی
ئەم شەش هاووڵاتیە فەرەنسیە ،پارێزه‌ره‌كانیان و نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا
له عیراق، ئاماده‌بوون، بەمەش کۆی
گشتی ئه‌وانه‌ی
له‌م دۆسیه‌دا سزا دران، بۆ 16 هاووڵاتی
فه‌ره‌نسی بەرزبووەوەتەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای
دادوەری،دەسەڵاتدارانی عیراق، ئەم چەکدارانەیان لە زیندانەکانی رۆژئاوای
کوردستانەوە وەرگرتووەتەوە و بەپێی یاسای ژمارە 13 ساڵی 2005ی رووبەڕووبونەوەی
تیرۆر سزا دراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

