بەشتاش: لە ساڵی 2025دا نزیکەی 391 ژن لە تورکیا کوژراون

کوردستان 03:37 PM - 2026-11-18
مەرال دانیش بەشتاش وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیی گەلان (هەدەکە) میدیاکان

مەرال دانیش بەشتاش وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیی گەلان (هەدەکە)

هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیی گەلان (هەدەکە) مەرال دانیش بەشتاش لە پەرلەمانی تورکیا، رایگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2025 لە تورکیا و باکوری کوردستان 391 ژن کوژراون و رەخنەشی لە رزگاربوونی تۆمەتباران گرت کە لە سزا یاساییەکان دەربازیان دەبێت.

مەرال دانیش بەشتاش وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیی گەلان (هەدەکە)  لە پەرلەمانی تورکیا ، سەبارەت بە کوشتنی ژنان و مافەکانیان،ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2025دا کەمتر لە 391 ژن کوژراون؛ لەوانە 297ژن وەک کوشتن و 94 ژنیش وەک مردنی گوماناوی تۆمار کراون.

بەشتاش پێش 25ی تشرینی دووەم ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی «خێزانەکەم پارێزراوە» گرت و رایگەیاند: بکوژی ژنان سزا نادرێن و لە یاسا هەڵدێن.

هاوکات،  تیشکی خستە سەر ئاماری کوشتنی ژنان لە ساڵی 2026 دا و وتی: لە ساڵی 2026دا 170 ژن لە تورکیا بەهۆی توندوتیژیی پیاوانەوە گیانیان لەدەست داوە و 39 لەو مردنانەش وەک مردنی گوماناوی تۆمار کراون.

وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیی گەلان (هەدەکە)، باسی لە کێشەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 6284و بڕیاری پاشەکشەکردن لە پەیماننامەی ئەستەنبوڵ کرد و جەختی لەوە کردەوە کە مافی ژیانی ژنان نابێت بکرێتە قوربانیی هەڵبژاردنە سیاسییەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە