پەیامى هاوخەمى سەرۆک بافڵ بۆ کۆچى دوایى دارا مەجید خان حەمە رەشید خانی بانە

کوردستان 01:49 PM - 2026-11-18
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى

سەرۆک بافڵ پرسەنامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچى دوایى (دارا مەجید خان حەمە رەشید خانی بانە) کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری دێرین پرسەنامەیەک ئاڕاستەى بنەماڵەکەى دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

غەمباربووین بە کۆچی دوایی کاک (دارا مەجید خان حەمە رەشید خانی بانە) کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری دێرین.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەماندا.

کاک دارا نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز و دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو کە پێگە و رۆڵی لای ئێمە بۆ هەمیشە جێگای پێزانینە و بە رێزەوە لە مێژووی بنەماڵەکەیان دەڕوانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە