هاوخەمى قوباد تاڵەبانى بۆ کۆچى دوایى دارا مەجید حەمە رەشیدخان

پرسەنامە 12:43 PM - 2026-11-18
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  بەهۆى کۆچى دوایى بیرمەند و رووناکبیر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال "دارا مەجید حەمە رەشیدخان" پرسەنامەیەک ئاڕاستەى بنەماڵەکەى دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو کاک دارا مەجید حەمە رەشید خان

بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوای کەسایەتی و بیرمەند و رووناکبیر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەڕێز کاک ( دارا مەجید حەمە رەشید خان )ـم پێگەیشت .

خەبات و قوربانیدانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دیار و بەرچاوە و بە رێزەوە لە مێژووی گەشتان دەڕوانین ، بۆ ئەمە خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و هەموو خزم و کەس و کار دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .

داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە