نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
جیهان 09:44 AM - 2026-11-18
PUKMEDIA
نەوت
نرخی نەوت دابەزینێكی كەمی تۆماركرد، بەجۆرێك نەوتی برێنت گەیشتە 92.87 دۆلار و نەوتی خاوی تێكساسیش گەیشتە 85.36 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی 11ی 2026، نرخەكانی نەوتی خاو دابەزینێكی كەمیان تۆماركرد، بەجۆرێك نەوتی برێنت بەڕێژەی 0.3% دابەزی و گەیشتە 92.87 دۆلار و نەوتی خاوی تێكساسیش بەڕێژەی 0.76% دابەزی و گەیشتە 85.36 دۆلار.
ئەم دابەزینەش دوای زیادبوونی كۆگاكانی نەوتی ئەمریكا و پێشبینییەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دێت بۆ زۆربوونی خستنەڕووی نەوت لەكۆتایی ئەمساڵدا، هاوكات سەركەوتنی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا هیوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئێران دروست كردووە و نرخی برێنتی لەم مانگەدا بەڕێژەی 21% دابەزاندووە.
سەرەڕای ئەمەش، بەردەوامیی هێرشەكانی ئێران لە گەرووی هورمز و پێكدادانەكانی نێوان سعوودیە و حووسییەكان لە دەریای سوور و ریاز، رێگربوون لە دابەزینی زیاتری نرخەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

