هەڵەبجە نەخۆشخانەی دەوێت نەک وەڵامی بێ‌ کردار

کوردستان 09:12 PM - 2026-11-17
هەڵەبجە PUKMEDIA

هەڵەبجە

هەڵەبجە

بە تێپەڕبوونی نزیکەی 10 ساڵ بەسەر کێشەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە و لەکاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە داوای بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کەمتەرخەمییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەی کردووە، وەڵامی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر بە شێوەیەکی کورت و نادیار، جارێکی دیکە گرنگیی تەندروستیی قوربانیانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لە نووسراوێکدا داوای لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر کرد بەدواداچوون بۆ دروستکردنی (نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی) بکەن، کە دراوە با کۆمپانیایەک و کەمتەرخەمی لەکارەکانیدا هەیە و سەرجەم کێشەکانیشی لە نووسراوەکەدا بۆ روونکردنەوە، لەوەڵامدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند: نەتوانرا کار لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکەتان بکرێت.

هاوکات، د. ئازاد مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: نزیكەی 10 ساڵ ناڕەزایی و كۆنوسی چەندین لیژنەی ئەندازیاری و یاسایی لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی بۆ كێشەی نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، تۆ سەیری ئەو وەڵامە كورت و پڕ كەم و كورتیە و یاری بە ووشەسازییە.

 راشیگەیاند: حكومەتێك ئەمە وەڵامی بێت بۆ نەخۆشخانەیەكی گرنگ بۆ بەركەوتووان، بەڕای ئێوە حكومەتێكی خزمەتگوزارە!!!ئێمە هەروا نەماندەوت ئەمە حكومڕانی نیە، كێ هەیە تۆزقاڵێك هەناسەی توندی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بهێنێتە پێش چاوی و وا بەرامبەر نەخۆشخانەكەیان خەم سارد بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە