قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە

کوردستان 07:51 PM - 2026-11-17
قوباد تاڵەبانی و فەرامەرز ئەسەدی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و فەرامەرز ئەسەدی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێششەمە (17/11/2026) بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی دەربازبوون لە دۆخی سیاسیی چەقبەستووی هەرێم کرا. ئاڵوگۆڕی بیروڕاش کرا لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و تیایدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر  پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە