وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کادرێکی دێرینی راگەیاندن بەسەردەکاتەوە

کوردستان 07:19 PM - 2026-11-17
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کادرێکی دێرینی راگەیاندن بەسەردەکاتەوە تایبەت

وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کادرێکی دێرینی راگەیاندن بەسەردەکاتەوە

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەسەر راسپاردەی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، بەسەرکردنەوەی رووناکبیران و کەسایەتی و کادرە میدیاییەکانی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەشدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی11ی2027 وەفدێکی مەکتەب سەردانی پێشمەرگەی دێرین و کادری راگەیاندنی سەردەمی شاخ و شۆڕشی نوێ، بەختیار حەمە شەریف -ی لە شاری سلێمانی کرد. 

  وەفدەکەی مەکتەب چەپکەگوڵی رێزو وەفاو خۆشەویستی یەکێتی و مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی پێشکەش بە بەختیار کرد کە ساڵانێکی زۆر یەکێک بووە لە کادیرە تەکنیکییەکانی چاپخانەی شۆڕش و بەشێکی بەرچاوی رۆژنامەی الشرارة  و رێبازی نوێ و بڵاوەی تری شۆڕش لەلایەن بەڕێزیانەوە چاپ کراوە.

لە بەرامبەردا بەختیار حەمە شەریف زۆر سوپاسی وەفدەکەی مەکتەبی کردو بەشێک لە یادگارییەکانی سەردەمی کارکردنی خۆی گێڕایەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە