تونجەر باکرهان: پرۆسەی ئاشتی بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەردەوامە
کوردستان 04:34 PM - 2026-11-17
ئاژانسەکان
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایدەگەیەنێت: پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەردەوامە و پرۆسەکەشی وەک بنیاتنانی ژیانی هاوبەش ناوبرد و رایگەیاند: ئێستا قۆناغی دیموکراسیبوون لەبەردەمماندایە.
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: پرۆسەکە بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەردەوامە، ئێمە ئەم پرۆسەیە وەک بنیاتنانی ژیانی هاوبەش دەبینین، لە بەدیهێنانی ئاشتیدا.
راشیگەیاند: پرۆسەکە لە چوار قۆناغ پێکدێت، یەکەمیان کۆتاییهێنان بوو بە پێکدادانەکان، ئەمەش هاتە دی،دووەمیان دانوستانە و ئەمەش هاتە دی، ئەوەی دیکەش چوارچێوە یاساییەکەیە کە ئەمەش سەرەڕای کەموکوڕی و ناتەواوییەکان هاتووەتە دی و ئێمە لەناویداین، چوارەمیش دیموکراسیبوونە و ئەمەش لەبەردەمماندایە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە یاسای چوارچێوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەئێستاشدا ئۆجەلان گواستراوەتەوە بۆ شوێنی نوێی خۆی و گۆڕانکاری لە مەرجەکانی کارکردنیدا کراوە و سکرتارییەتەکەی بەهێز کراوە، ئێمەش دەڵێین با بەیەکەوە داهاتووی تورکیا بنووسینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

