دەرمانی پێویست بۆ سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دابیندەکرێت

کوردستان 04:07 PM - 2026-11-17
بڕێ دەرمانی دابینکراو PUKMEDIA

بڕێ دەرمانی دابینکراو

لەئەمڕۆوە دەرمانی پێویست بۆ سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکانی گەرمیان دابینکرا و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ بەپێی ئەو گرێبەستەی کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکاندا ئەنجام دراوە، دەرمان و چارەسەری تەندروستی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و ناوەندە تەندروستییەکان دابینکرا.

لەوبارەوە د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە وەکالەت، ئاماژەی بەوەکرد کە دەرمانەکان بڕێکی باشی دەرمانی راوێژکاریی و درێژخایەنن و بەشی زۆری ئەو بڕەن کە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا پێشتر گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە.

ڕوونیشیکردەوە: پرۆسەی دابینکردنی دەرمان و چارەسەر و پێداویستی پزیشکی بەردەوام دەبێت و وادەکەین دەرمانی پێویست بۆ چارەخوازان لەسەرجەم ناوەندە تەندروستییەکانماندا بەردەست بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە