هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆری کۆنی عیراق ـ تورکیا دەستپێدەکاتەوە
عیراق 03:18 PM - 2026-11-17
راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عیراق
هێڵی بۆڕی نەوتی عیراق ـ تورکیا
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت: دووبارە دەست بە هەناردەکردنەوەی
نەوت لە ڕێگەی بۆری کۆنی عیراق ـ تورکیا کراوەتەوە، بە توانایەکی سەرەتایی 120
هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، جەختیشیکردەوە توانای هەناردەکردن بە شێوەیەکی هێواش
هەڵدەکشێت تا دەگاتە 500 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.
لەڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە،
باسم محەممەد خەزیر وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە
17ی11ی2026، دوای تەواوکردنی کاری چاکسازی، نۆژەنکردنەوە و پشکنینە تەکنیکی و
کارگێڕییەکان بە سەرکەوتوویی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لەڕێگەی بۆڕی کۆنی
عیراق ـ تورکیا دەستی پێکردووەتەوە، بە توانایەکی سەرەتایی هەناردەکردنی 120 هەزار
بەرمیل لەڕۆژێکدا، ، ئەمەش بە هەوڵ و چاودێریی بەردەوامی وەزارەتی نەوت و کادرە
تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی، دوای وەستانێکی 12 ساڵە.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، توانای هەناردەکردن بە
شێوەیەکی هێواش بەرز دەکرێتەوە تا دەگاتە 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و
هەناردەکردنەوەکە لە وێستگەی (IT1A) ـەوە بەرەو هێڵی عیراقی ـ تورکی، لە
ڕێگەی بۆرییەک بە پانی 46 ئینج، بەردەوام دەبێت تا دەگاتە وێستگەی پێوانەکردنی (MS).
هاوکات وەزارەتی نەوتی عیراق راشیگەیاندووە، ئەم دەستکەوتە
هەنگاوێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ بەهێزکردنی توانای هەناردەکردنی نەوتی عیراق و
جۆراوجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو، جگە لەوەی داهاتی دارایی زیاتر
بۆ ئابووریی نیشتمانی دابین دەکات، بە تایبەتی کە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی
دەروازەی باکوورەوە، دەرفەتی فرۆشتنی نەوتی خاو بەبێ داشکاندنی نرخەکەی دەڕەخسێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

