رێبوار تەها پێشوازی لە سەرپەرشتیاری گشتی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکات

کوردستان 02:23 PM - 2026-11-17
رێبوار تەها و لاڤە حیکمەت راگەیاندنی جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک

رێبوار تەها و لاڤە حیکمەت

کەرکوک

رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، پێشوازیکرد لە لاڤە حیکمەت سەرپەرشتیاری گشتی یەکێتیی ژنانی کوردستان و وەفدی یاوەری.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر دۆخی ژنان و چالاکی و بەرنامەکانی یەکێتیی ژنانی کوردستان لە سنووری پارێزگای کەرکوک. 

هاوکات جێگری یەکەمی پارێزگار رۆڵی مێژوویی و گرنگی یەکێتیی ژنانی کوردستانی بەرزنرخاند لە هۆشیارکردنەوە و بەرەوپێشبردنی تواناکانی ژنان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان، و پشتیوانی خۆشی بۆ کار و چالاکییەکانیان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری توێژی ژنان لە شارەکەدا دووپاتکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە