لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە

جیهان 09:54 AM - 2026-11-17
نەوت PUKMEDIA

نەوت

نرخی نەوت

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهاندا نرخى نەوت نزمبوونەوەى بەخۆوە بینی.

ئەمڕۆ سێ شەممە 17ى11ی2026 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبوونەوەى بەخۆوە بینى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە  92.03 دۆلار و نەوتی خاوى تەکساس-یش بە 84.81 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخى نەوتى خاوى برێنت بە رێژەى 0.43% نزمبووەتەوە و نرخى نەوتى خاوى تەکساس-یش بە رێژەى  0.66%نزمبووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕێکخراوی ئۆپیک کۆبوونەوەیەکی کردووە بۆ پێداچوونەوە بە توانای بەرهەمهێنانی وڵاتە ئەندامەکانی، و چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس لە 29ی تشرینی دووەمدا کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی 2027.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە