جارید كوشنەر: بەرەوپێشچوون هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت
جیهان 09:09 AM - 2026-11-17
میدیاکان
جارید كوشنەر راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا
راوێژكاری
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی دراون بۆ كۆتایهێنان بە شەڕی ئۆكراین
بەرەوپێشچونیان بە خۆیانەوە بینیوە و بە هاوبەشی لەگەڵ روسیا، ئۆكراین و وڵاتانی
ئەوروپا كار دەكەن بۆ ئاسانكاریكردنی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان مۆسكۆ و ئەوروپا.
جارید كوشنەر
راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی
سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ یوری ئوشاكۆڤ یاریدەدەری سەرۆكی روسیا قسەیان كردووە بۆ
تاوتوێكردنی ئەو پێشكەوتنانەی بەدەستیهاتون و هەنگاوەكانی داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی
ئۆكراین و بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆكاندا هەیە.
دەشڵێت،
پەیوەندییەكی بەرهەمداریان لەگەڵ لایەنی ئۆكراینی و هاوبەشە ئەوروپییەكان
لەوانە راوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەندا و
ئیتاڵیا و نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا و ناتۆ ئەنجام داوە و سەرنجیان خستووەتە سەر
چۆنییەتیی ئاسانكاریكردن بۆ پەیوەندی و دیالۆگی راستەوخۆی نێوان ئەوروپا و روسیا.
یوری ئوشاكۆڤ
یاریدەدەری سەرۆكی روسیاش رایگەیاند، پوتن و ترەمپ لە چین كۆدەبنەوە و تاوتوێی
شەڕی ئۆكراین دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

