63 ملیار و 402 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجکرا

کوردستان 05:00 PM - 2026-11-16
گوڵە گەنم PUKMEDIA

گوڵە گەنم

گەنمی جوتیاران

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 63 ملیار و 402 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجکرا و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم راگەیاند: بەغداد رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەربڕی و بڕی 63 ملیار و 402 ملیۆن دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران نارد.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو بڕە پارەیە 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و 20 ملیار و 921 ملیۆن دینار بۆ هەولێر و 1 ملیار و 876 ملیۆن دینار بۆ دهۆک تەرخان دەکرێت.

PUKMEDIA/ کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە