بەرنامەی تێلیگرام لە عیراق بلۆک دەکرێت

عیراق 03:18 PM - 2026-11-16
بەرنامەی تێلیگرام رۆیتەرز

بەرنامەی تێلیگرام

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق، بەڕەسمی بڕیاریدا بەرنامەی تێلیگرام لە سەرتاسەری وڵاتدا بلۆک بکات و مۆڵەتی 30 رۆژیشی بە کۆمپانیاکە داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی.

لەڕاگەیەندراوێکدا دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق، ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عیراق و بە پشتبەستن بە دەسەڵاتە پێدراوەکانی فەرمانی یاسادانانی ژمارە 65ـی ساڵی 2004، هەمووارکراو بە فەرمانی ژمارە 100، بڕیاری داخستنی ئەپڵیکەیشنی تێلیگراممان لە عیراق داوە، ئەمەش بەهۆی پابەندنەبوونی کۆمپانیای بەڕێوەبەری پلاتفۆرمەکە بە پێداویستییە یاسایی و رێکخستنە کارپێکراوەکان.

راشیگەیاند: دەستەکە بەڕەسمی بڕیاریداوە بەرنامەی تێلیگرام لە سەرتاسەری وڵاتدا بلۆک بکرێت و مۆڵەتی 30 رۆژیشی بە کۆمپانیاکە داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی و ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی رێکخستنی دەستەکەدایە بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لە بڵاوکردنەوەی وتاری توندڕەوی، هاندان بۆ ئاژاوەگێڕی، توندوتیژی و رقوکینە، جگە لە بەکارهێنانیان لە ئەنجامدانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سێهەمین جارە عیراق بڕیاری بلۆککردنی تێلیگرام دەدات.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە