شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی دەکات

کوردستان 02:58 PM - 2026-11-16
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و قوباد تاڵەبانی نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تەشرینی دووەم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال.

لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، باس لە دواپێشهاتەکانی پەیوەست بە بارودۆخی کوردستان کرا و جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە کە ئامانج لێی خزمەتکردنی زیاتر کۆمەڵانی خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ژیان و گوزەرانیانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە