مەکتەبی سکرتارییەت فرانسس داود بەسەردەکاتەوە
کوردستان 02:34 PM - 2026-11-16
تایبەت
مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی فرانسس داود دەکات
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە تەندروستی مامۆستای هونەرمەند فرانسس داود یوسف دەپرسێتەوە.
رۆژی 16ی 11ی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرمەد عومان یەعقوب سەردانی مامۆستایی هونەرمەند و دێرینی شاری سلێمانی و تیپی مۆسیقای سلێمانی ( فرانسس داود یوسف) یانکرد.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە باسییان لە کار و بەرهەمە هونەرییەکانی مامۆستا فرانسس کرد وەک مامۆستایەکی بە توانا و خاوەن دیدی قوڵی هونەری کە خزمەتی زۆری پێشکەش بەهونەرمەندانی شاری سلێمانی و گەلی کورد کردووە، لەم دیدەوە مەکتەبی سکرتارییەت چەپکە گوڵی رێزو وەفاداری سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستە کرد و سوپاسی خزمەتە گەورەکانیان کرد .
لایخۆیەوە مامۆستا فرانسس داود یوسف سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەی کرد و بە رێزەوە باسی لە پشتیوانیەکانی سەرۆک مام جەلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کرد بۆ هونەرمەندان و جگەلەوەش دوو سەرکردە و خەمخۆری کریستیانەکانیش بوون ، ئەمڕۆش جێگایی دڵخۆشییە ئەو پەرۆشی و دلسۆزییەش لە سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی دەبینین بۆمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

