گەڕانەوەی موشەکی ستارشیپ لە ئاسماندا دەستکەوتێکی گەورەی مێژووییە

جیهان 12:11 PM - 2026-11-16
موشەکی ستارشیپ AP

موشەکی ستارشیپ

کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ یەکەمجار توانی بەشی سەرەوەی مووشەکی (ستارشیپ) لە 15ەمین تاقیکردنەوەیدا، دوای گەشتێکی خولگەیی 22 سەعاتی و بڵاوکردنەوەی 26 مانگی دەستکردی سەتارلینک، لە ڕۆژی شەممە (14 تشرینی دووەمی 2026) لەڕێگەی قۆڵە میکانیکییەکانی تاوەری هەڵدیرانەوە لە تێکساس بگەڕینێتەوە.

سەرەڕای سەرکەوتنی کەشتییەکە، بەشی یەکەمی مووشەکەکە (سووپەر هیڤی) بەهۆی کێشەیەکەوە لە کاتی گەڕانەوەیدا پەکخرا و لەناوچوو، بۆیە کۆمپانیاکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکارەکەی.

بەپێی ئامارەکان، سپەیس ئێکس زیاتر لە 15 ملیار دۆلاری لە پەرەپێدانی ستارشیپ خەرج کردووە، هەروەها خەمڵاندنە سەربەخۆکانی ساڵی 2026 تێچووی دروستکردنی مووشەکە تەواوەکەیان بە نزیکەی 90 ملیۆن دۆلار داناوە.

سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە تێچووی گەشتە ئاسمانییەکان کەم دەکاتەوە و بۆ داهاتووی گەشتەکانی مانگ و مەریخ و بەرنامەی ئارتێمیسی ناسا زۆر گرنگە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە