هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ئەحمەد ئیسماعیل
پرسەنامە 11:15 AM - 2026-11-16
PUKMEDIA
ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا
ئەمڕۆ 16ی 11ی 2026، ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا برا گەورەی شۆڕش ئیسماعیل، کۆچی دوایی کرد، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك پرسەنامە ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل و خێزان و خانەوادە و هەڤاڵانی كۆچكردوو كراون.
دەقی پرسەنامەكان:
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل دەكات
هەڤاڵی بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل
بە داخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین كاك ئەحمەد ئیسماعیل، برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین كە نموونەیەكی باڵان لە خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی.
لە خوای گەورە داواكارین، گیانی هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
نزار ئامێدی سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل دەكات
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، بۆ كۆچی دوایی ئەحمەد ئیسماعیل، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
برای بەڕێز كاك شۆڕش ئیسماعیل
بە خەمو پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان پێشمەرگەی دێرین كاك (ئەحمەد ئیسماعیل)م پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی ئێوەو بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم و لە خودای مەزن داواكارم كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبوری و دڵنەوایی بە ئێوە و بنەماڵەكەتان و ئازیزانتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا الیه راجعون.
نزار ئامێدی
سەرۆك كۆمار
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل دەكات
هەڤاڵ / كاك شۆڕش ئیسماعیل
بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین كاك ئەحمەد ئیسماعیل برای بەڕێزتان، پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و گشت هەڤاڵانی دەكەین ،لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی كاك ئەحمەد ئیسماعیل
برای بەرێزم كاك شۆڕش ئیسماعیل، خێزان و خانەوادەی سەربەرزی كۆچكردوو كاك ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا
بە داخ و خەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین كاك( وەستا ئەحمەد )ـم پێگەیشت .
خەبات و تێكۆشانی كاك وەستا ئەحمەد و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دیار و بەرچاوەو بە رێزەوە لە مێژووی گەش و پاكتان دەڕوانین . بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و كەس و كارتان دەكەم ، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و ماتەمتانم .
داواكارم لە خوای باڵا دەست رۆحی كۆچكردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
ڕفعەت عەبدوڵا بۆ شۆڕش ئیسماعیل: پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و كەسوكارو خانەوادە سەربەرزەكەتان دەكەین
بەڕێز... كاك شۆڕش ئیسماعیل
بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵا)ی براتان، پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و كەسوكارو خانەوادە سەربەرزەكەتان دەكەین.
لەخوای گەورە دوعاخوازین كۆچكردوو جێگای بەهەشت بێت و سەبورو ئارامیتان پێبەخشێت.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
کۆسرەت رەسوڵ پەیامێک ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل دەکات
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ شۆڕش ئیسماعیل دەکات
برای بەڕێزم کاک شۆڕش ئیسماعیل
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵا)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و سەرجەم ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

