کەشناسی: ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە
کوردستان 09:59 AM - 2026-11-16
PUKMEDIA
کەشی پایز
پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوەو ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە، هاوکات لە شەودا نزمە پەستانێکی لاوازی دەریایی سپی ناوەراست دەگاتە ناوچەکەمان .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە 16– 11 -2026
ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت, لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەکاتەکانی ئێوارە, وەهەروەها لەسنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا , ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
هاوکات سبەى سێ شەممە 17– 11 -2026 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەم کەمی جیا جیا لەناوچە شاخاوویەکان دا , بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری نزمە پەستانێکی لاوازی دەریایی سپی ناوەراست دەگاتە ناوچەکەمان سەرەتا نمە باران لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا دەبارێت پاشان بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

