نرخی نەوت رووی لە دابەزینە

جیهان 09:55 AM - 2026-11-16
کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت ئاژانسەکان

کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت

ئەمڕۆ دووشەممە 16-11-2026 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی بە جۆرێک نەوتی پرێنت گەیشتە 95.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتی سووکی تەکساسیش بە 88.33 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکانی جەنگ و گەڕانەوەی هەناردەی نەوتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە.

لەلایەکی ترەوە بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی لێخۆشبوون لە یاسای گواستنەوەی دەریایی بە مەبەستی زیادکردنی کەشتییە بەردەستەکان بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی لەنێو بەندەرەکانی خۆیدا هۆکارێکی ترە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە