برا گەورەی شۆڕش ئیسماعیل کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 09:43 AM - 2026-11-16
PUKMEDIA
ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا
نوسینگەی رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل رایدەگەیەنێت: ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا، برا گەورەی شۆڕش ئیسماعیل دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی لە دەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ 16ی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی رۆژنامەوانیی شۆڕش ئیسماعیل لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین كاك ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا، ناسراو بە "وەستا ئەحمەد"، برا گەورەی بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل ڕادەگەیەنین، كە ئەمشەو دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، لە دەرەوەی وڵات ماڵئاوایی یەكجارەكی لێكردین.
راشیگەیاندووە: كەسوكار و خۆشەویستان و هاوڕێیان و دۆستانی قەدرگران دواتر ئاگادار دەكەینەوە لەبارەی كاتی هێنانەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان و بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی بەخاكسپاردن و پرسەكەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

