هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی فەرماندەی دێرین جەمال حاجی مامەنی
پرسەنامە 09:42 PM - 2026-11-15
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و فەرماندەی دێرین هەڤاڵ جەمال حاجی مامەنی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی كۆچكردوو كاك جەمال سەعید ناسراو بە (جەمال حاجی مامەنی)
بە داخ و خەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و فەرماندەی دێرین هەڤاڵ ( جەمال حاجی مامەنی )ـم پێگەیشت .!
هەڤاڵ جەمال مامندی فەرماندەیەكی سەر راست و لێهاتوو بوو بۆ خەباتی رەوایی گەلەكەی ئازایانە تێدەكۆشا ، مردنی بەڕێزییان خەمبار و دڵتەنگی كردم ، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەم ، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و ماتەم تانم .
داواكارم لە خوای باڵا دەست رۆحی كۆچكردوو بۆ هەمیشە شادبێت سەبوری و ئارامی زیاتر بە هەمووان ببەخشێت .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

