سەرۆك كۆمار: سەقامگیریی ناوچەكە پێویستی بەهاوبەشی نێوان وڵاتانە

عیراق 08:44 PM - 2026-11-15
پێشوازی سەرۆك كۆماری عیراق لە باڵیۆزی ئێران راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

پێشوازی سەرۆك كۆماری عیراق لە باڵیۆزی ئێران

كۆماری ئیسلامی ئێران عيراق سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم 2026، پێشوازیكرد لە محەمەد كازم ئالسادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لەعیراق.

لەمیانی دیدارەكەدا كە د. خالد شوانی، وەزیری داد ئامادەی بوو، سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی هاریكاری بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندیی هاوبەش كردەوە. 

هەروەها جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاركردن بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و بەرزكردنەوەی لێكتێگەیشتن لە نێوان وڵاتانی ناوچەكەدا كردەوە.

هەروەها سەرۆك كۆمار ڕوونیكردەوە كەسەقامگیری ناوچەكە لەپێشینەیەكی گرنگە كەپێویستی بەیەكخستنی هەوڵ و هەڵوێستی هاوبەش هەیە لەنێوان وڵاتاندا.

 دوپاتیشی كردەوە لەگرنگی كۆنتڕۆڵكردنی قەیران و گرژییەكان بۆ ڕێگریكردن لە پەرەسەندنیان، بەجۆرێك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی گەلانی ئەو وڵاتانە نەبێت.

لەلای خۆیەوە  باڵیۆزی ئێران، پەیوەندییه بەهێزەكانی نێوان هەردوو وڵاتی بەرزنرخاند و ویستی وڵاتەكەی بۆ زیاتر پتەوكردنی هاوكارییەكان لەگەڵ عیراق لەبوارەجیاجیاكاندا دەربڕی. هاوكات جەختی لەگرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی بەردەم ناوچەكە كردەوە.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە