شاسوار عەبدولواحید: هەرێمی کوردستان لە بەردەم دۆخێکی هەستیاردایە
کوردستان 06:13 PM - 2026-11-15
PUKMEDIA
شاسوار عەبدولواحدید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: هەرێم لە بەردەم دۆخێکی هەستیاردایە، ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێتی و نەوەی نوێ لەگەڵ یەک هەرێمی کوردستانی یەکگرتوو و بەهێزدان.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە بارەی
دانیشتنەکەی 4ی11، رایگەیاند: لەو دانیشتنەدا ترساندن و پارەپێدان هەبووە، بۆیە
ئەوەی کە روویداوە بایەخی نییە، چونکە بە منداڵ هەڕەشە لە پەرلەمانتار کراوە، هەروەها ئەوەشی لەداهاتوودا روودەدات، ئەوە ئەو
کەسانە لێی بەرپرسن کە دەستیان بە کورسییەکانیانەوە گرتووە، هاوكات تا ئێستا کاتی دادگايی کردن لەسەر هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دیاريی نەکراوە.
پەیوەست بە دۆخی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند: پرۆژەیەک لە ئارادایە بۆ هەرێمی کوردستان و
عیراق، کە پرۆژەیەکی زۆر گەورەیە، ئەوەی وا دەکات کورد قازانج بکات یان زيان، ئەوە
ئەو بەرپرسانەن کە دەستیان گرتووە بەو پۆستانەوە و بەرینادەن، تا بۆیان کرا
پەرلەمانیان داخست لەبەرئەوەی کەمینە بوون، ئێستاش بەنایاسایی کارای دەکەنەوە،
چونکە هەر کەمینەن.
لە بارەی بژاردەکانیشەوە، شاسوار عەبدولواحید، ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا
چهند بژاردهيهك ههیه، کە بریتین لە:
یەکەم- بودجهی سلێمانی و ههڵهبجه به جیا بێت له ههولێر و
دهۆك.
دووەم- بوونی
دوو حكومهت و دوو سهرۆكی حكومهت لە
هەرێمێکی یەکگرتوودا، یان دوو هەرێم دەبێت، چونکە دهستور
دهڵێ 10%ی ههر پارێزگایهك داوا بكهن دهتوانن ببن به ههرێم، ئێمە به هیچ
شێوهیهك لهگهڵ ئهمهدا نین و یەکێتی و نەوەی نوێ لەگەڵ یەک هەرێمی کوردستانی یەکگرتوو و بەهێزدان و ئێمە دەستبەرداری هیچ شوینێك نابین و هەولێر و دهۆكیش رزگار دەكەین.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا،
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند: کورد
لەسەر دەستى یەک دوو کەس و یەک پۆست کراوەتە قوربانى، چونکە دەیانویست بە
39 کورسییەوە هەر 10 پۆستە سیادییەکە بەدەست خۆیەوە بن، هەروەها مەسرور بارزانی سێ ساڵ و چوار مانگە بەسەرچووەو بەتەمای پەنجا بە پەنجا مەبن، لە كاتێكدا چوار ساڵ و حەوت مانگە پارتی یەك فلسی نەوتی نەهێناوەتەوە ناو وەزارەتی دارایی،
لە کۆتایشدا، شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دووپاتی کردەوە، کە گفتوگۆکان ماویەتی و سبەینێ
لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و بە یاوەریی وەفدێکی یاسایی دەچینەوە بەغداد و بەشداریی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەين.
PUKMEDIA
دەقی كۆنگرەی رۆژنامەوانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

