پارێزەرێك: سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەدادگای فیدراڵی دەمێنێتەوە
کوردستان 01:30 PM - 2026-11-15
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق
دادگای فیدراڵی عیراق، دەركردنی فەرمانسالاریی بۆ وەستانی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە، بەڵام سكاڵاكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی دووەمی خولی شەشەمی پەرلەمان وەك خۆی ماوەتەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ 15ی 11ی 2026، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، داواكاریی دەركردنی فەرمانسالاریی (ئەمری وەلائی) جووڵانەوەی نەوەی نوێی رەتكردەوە، پارێزەر دابان ئەحمەد جەبار روونكردنەوەیەكی یاسایی بڵاوكردەوە و جەختی كردەوە، ئەو بڕیارە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی كۆی سكاڵاكە نایەت.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەكردووە: رەتكردنەوەی فەرمانسالارییەكە تەنها رەتكردنەوەی داواكارییەكە بووە بۆ راگرتنی كاتیی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان، نەك هەڵوەشاندنەوەی بنەڕەتی سكاڵاكەی نەوەی نوێ كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2026ـی پەرلەمانی كوردستان.
ئەو پارێزەرە روونیشی كردووەتەوە: بنەڕەتی سكاڵاكە تاوەكو ئێستا لە دادگای فیدراڵی یەكلانەبووەتەوە و پرۆسەی دادبینی تێیدا بەردەوام دەبێت، هەروەها جەختی لەوەشكردووەتەوە، بڕیاری رەتكردنەوەی فەرمانسالارییەكە بڕیاری كۆتایی نییە و لە رووی یاساییەوە قابیلی تانەلێدانە لەڕێگەی پێشكەشكردنی داواكاریی ستەمدارییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

