عیراق بۆ هەر لیترێک نەوت 250 دینار لەهەرێم وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2026-11-15
PUKMEDIA
بەرمیلی نەوت
وەزارەتی نەوتی
عیراق چاوەڕوانە لە هەرێمەوە بڕی 12 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بەدەست بگات، بۆ
ئەوەی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم بنێرێت، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: بەشی
پارێزگاکان جیاکراوەتەوەو بە زووترین کات نەوت بۆ دانیشتوانی هەرێم دەنێردرێت.
دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: رێکارەکانی ناردی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەواو
بووەو لە ئێستادا چاوەڕواندەکرێت لەلایەن هەرێمەوە بۆ هەر لیترێک بڕی 250 دینار
بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی نەوتی عیراق، کە بڕیارە 50 ملیۆن لیتر بۆ هەرێم
بنێردرێت.
راشیگەیاند: بۆ پارێزگای هەولێر 18 ملیۆن و 729 هەزار لیترە، بۆ پارێزگای
سلێمانی 19 ملیۆن و 314 هەزار لیترە، پارێزگای دهۆک 10 ملیۆن و 792 هەزار لیترە و
پارێزگای هەلەبجەش یەک ملیۆن و 153 هەزار لیترە، کە بەکۆی گشتی 50 ملیۆن لیتر نەوت
دەکات.
دیلان غەفور ئەوەشی وت: دابەشكاری ناردنی نەوت بەسەر پارێزگاکاندا بەندە بە
رێژەی دانیشتوانەوە، کە بۆ هەر خێزانێک 50 لیتریان پێدەدرێت و لە ئێستادا وەزارەتی
نەوت چاوەروانە لە هەرێمەوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتیان و
دەستبە ناردنی نەوت بۆ هەرێم بکرێت، کە بڕەکەی 12 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

