لە رۆژهەڵاتی کوردستان 37 کەس بونە قوربانی رووداوێکی هاتووچۆ
کوردستان 09:19 AM - 2026-11-15
irna.ir
دیمەنێکی رووداوەکە
لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا کە پاسێک بووەو بەهۆیەوە 12 لەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسی تر بریندار بوون.
هاوکات مانگی سووری ئیلام ڕاگەیاند کە ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ لەسەر ڕێگای نێوان ناوچەی دەشت عەباس و شارۆچکەی مورموری لە قەزای دێهلۆران ڕووی داوە و هەندێک لە شۆفێران هۆکاری ڕووداوەکەیان بۆ خراپیی ڕێگای ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.
لەلایەکی ترەوە بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری لە پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی قەزایی بەوپەڕی جدیەتەوە بەدواداچوون بۆ ئەگەری بوونی هەر کەمتەرخەمییەک دەکەن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو بەرپرسانە دەگرنە بەر کە بەرپرسیارێتییان لە ڕووداوەکەدا بسەلمێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

