ئەمریکا.. نزیکەى سێ هەزار گەشتى ئاسمانى هەڵدەوەشێتەوە

جیهان 08:58 PM - 2026-11-14
فڕۆکەى ئەمریکى ina

فڕۆکەى ئەمریکى

ئەمریكا گەشتیار

ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریكی ئەكسیۆس ڕایگەیاند: بەهۆی كاریگەرییەكانی ڕاگرتنی گەشتەكان بۆ دووەمین ڕۆژ نزیكەی سێ هەزار گەشت لە سەرانسەری ئەمریكا هەڵوەشاونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14ى11ى2026 ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریكی ئەكسیۆس رایگەیاند:هێشتا هێڵە ئاسمانییەکانى ئەمریكا کێشەى كاركردنیان هەیە لە دووبارە دانانی خشتەی گەشتەكان و جێگیركردنی هەزاران سەرنشین كە لە فڕۆكەخانەكاندا گیریان خواردووە و بەهۆى ئەوەى ڕاگرتنی گەشتەكان بۆ دووەمین ڕۆژ بەردەوام بووە، نزیكەی سێ هەزار گەشت لە سەرانسەری ئەمریكا هەڵوەشاونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێدایە، ئیدارەی فڕۆكەوانی فیدراڵی ئەمریكا ڕۆژی هەینی فەرمانێكی بەپەلەی دەركرد و هەموو ڕۆشتنەكانی فڕۆكەخانەكانی ئەمریكای ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی تێكچوونی تەكنیكی سیستەمی پەیوەندییەكانی ناوەندەكانی كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆی ئاسمانی، ئەمەش بووە هۆی دواكەوتن و هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

PUKMEDIA







ئەمانەش ببینە