کۆمپانیای دانەغاز: ناتوانین هیچ بڕە غازێک بەرهەمبهێنین
کوردستان 05:33 PM - 2026-11-14
ئاژانسەکان
غازی کۆرمۆر
کۆمپانیای دانەغاز رایدەگەیەنێت: وێستگەکانی کێڵگەی کۆرمۆر زیانی زۆریان بەرکەوتووە و لە ئێستادا ناتوانین هیچ بڕە غازێک بەرهەمبهێنین.
ئەمڕۆ شەممە 14ی11ی2026 لەڕاگەیەندراوێكدا، کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند: وەک پێشتر لە سەرچاوە رەسمییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە دەستمان بە بەرهەمهێنانی غاز نەکردووەتەوە و ژمارەیەک لە میدیا ناوخۆییەکان بەبێ بوونی زانیاریی دروست، لێدوانی ناتەواو و ناڕاست سەبارەت بە رەوشی وێستگەی غازی کۆرمۆر بڵاودەکەنەوە.
راشیگەیاند: داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین، خۆیان لە رووماڵکردنی نابەرپرسانە و پێشبینی و لێکدانەوەی بێبنەما بەدوور بگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی 8ی11ی2026 کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرایە ئامانج و هێرشەکە زیانی گەورەی ماددی بە بەشی بەرهەمهێنانی غازی ماڵان گەیاند و بووە هۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

