پزیشکێک: لەسلێمانی چەندین نەشتەرگەری گرنگ لەسەر ئاستی عیراق ئەنجام دەدرێن
کوردستان 05:08 PM - 2026-11-14
تایبەت
د. ڕەنج محمد پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک، جومگە و شکاوی
پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک، جومگە و شکاوی رایدەگەیەنێت:لەئێستادا لەڕووی پزیشکییەوە سلێمانی زۆر پێشکەوتووە و چەندین نەشتەرگەری گرنگ لەسەر ئاستی عیراق لە شارەکە ئەنجام دەدرێن.
د. ڕەنج محمد پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک، جومگە و شکاوی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: سلێمانی تەنها پایتەختی ڕۆشنبیری و ئەدەب نەبووە، بەڵکو ئەمڕۆ بە شانازییەوە بووەتە سەنتەرێکی پێشەنگ و دەستپێشخەر لە بواری پزیشکی، بەتایبەتی لە ئەنجامدانی ئاڵۆزترین و پێشکەوتووترین نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، جومگە و شکاوی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و لە سایەی هەوڵی بەردەوامی پزیشکانی پسپۆڕ و ستافی تەندروستی، نەشتەرگەرییە گەورە و هەستیارەکان لە شارەکەماندا ئەنجام دەدرێن، لەوانە:
-گۆڕینی هەردوو جومگەی ئەژنۆ لە یەک کاتدا (Simultaneous Bilateral TKA) بە ستانداردی جیهانی.
-گۆڕینی تەواوەتی جومگەی شان (Total Shoulder Arthroplasty) کە لەم دواییانەدا لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شار بە سەرکەوتوویی تۆمار کرا.
-چارەسەری پێشکەوتووی شکاوییە ئاڵۆزەکان و نەشتەرگەری منداڵان بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا و کەرەستەی سەردەمیانە.
راشیگەیاند: ئەم هەنگاوە نوێیانە وایکردووە هاوڵاتییانمان لە بارگرانی و ڕەنجی سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات رزگاریان بێت و بە متمانەیەکی تەواوەوە لە ناو شاری خۆیاندا چارەسەری پێویست وەربگرن.
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

