شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: سلێمانی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە بۆ گشت کوردستانییان

کوردستان 11:50 AM - 2026-11-14
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەی راگەیاندن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی بونیاتنان و دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، پیرۆزبایی لە خەڵکی شارەکە دەکات و رایدەگەیەنێت: سلێمانی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە بۆ گشت کوردستانییانی ئازیز، چونکە هەمیشە پێشەنگ بووە لە قوربانیدان لەپێناو گەیشتن بە خۆری ئازادی و سەربەخۆیی، دەشڵێت: لانکەی شۆرش و گیانفیدایی بووە دژ بە زوڵم و نادادی.


دەقی پیرۆزباییەکەی شێخ جەعفەر:

لە ساڵیادی بونیاتنان و دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، کە بە پایتەختی ڕۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانی ناسراوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگر و سەربەرز و خۆشەویستی ئەم شارە ئازیزە دەکەم.

سلێمانی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە بۆ گشت کوردستانییانی ئازیز، چونکە هەمیشە پێشەنگ بووە لە قوربانیدان لەپێناو گەیشتن بە خۆری ئازادی و سەربەخۆیی، لەگەڵ ئەوەشدا لانکەی شۆرش و گیانفیدایی بووە دژ بە زوڵم و نادادی، بەدرێژایی مێژووی ناوچەکە ژێر دەستەیی و چەوساندنەوەی قبووڵ نەبووە و نابێت.

سلێمانی هەر لە سەرەتای گەشەسەندنییەوە تەنها وەک شارێکی ئاسایی گەشەی نەکردووە، بەڵکو مەڵبەندێک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و بیرمەند و ئەدیب و نووسەری بە توانا، شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیریی و تێکۆشەران بووە، سەرمەشقی ھەڵگیرساندنی چەندین شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی ناوچەکەدا.

سڵاو لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی، هەمیشە ئاوەدان و ئارام بێت شارە حەیاتەکە.


شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
14ی تشرینی دووەمی2026

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە