سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکات
کوردستان 10:47 AM - 2026-11-14
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک کۆمار
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق لە یادی 242 ساڵەی بونیاتنانی شاری
سلێمانی پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاودەکاتەوە.
دەقى پەیامەکە:
بە بۆنەی ٢٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری خۆشەویستی سلێمانی،
پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی و دروود ئاراستەی ڕۆڵەکانی ئەم
شارە ئازیزە و گەلی خۆشەویستمان دەکەین.
شاری ئازیزی سلێمانی لە سەردەمی میرنشینی بابان و لە سەر دەستی
ئیبراهیم پاشای بابان، لە ساڵی ١٧٨٤ دامەزرا. ئەم شارە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە
تاکوو ئەمڕۆ، لە کاروانی پێشکەوتن و پەرەسەندنی شارە گەورە و گرنگەکانی عێراق و
ناوچەکەدا پێشەنگ بووە و بووەتە نموونەیەکی دیاری جوانی و شارستانیەتیی کوردستان و
عێراق.
شاری سلێمانی بە درێژایی مێژووی خۆی بووەتە هێمای خەبات و تێکۆشان و
لانکەی ئازادیخوازان، کەسایەتییە سیاسییەکان، خەباتکاران، ڕۆشنبیران، نووسەران،
شاعیران و دڵسۆزانی نیشتمان؛ ئەوانەی بە درێژایی ژیانیان خزمەتی مرۆڤایەتییان
کردووە و لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانى گەلی کورد و بەهێزکردنی
پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لەگەڵ گەلی عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تردا
تێکۆشاون.
هیوادارین شاری سلێمانی و سەرجەم شارەکانی عێراق بەردەوام لە پێشکەوتن
و گەشەسەندندا بن، بە جۆرێک کە خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن و داخوازییە ڕەواکانى
ئەوان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی شایستە و بەختەوەر جێبەجێ بکەن.
هەمیشە شاری سلێمانی و سەرجەم شارەکانی نیشتمانمان لە ئاسایش، ئارامی
و خۆشبژێوی
بەردەوامدا بن.
نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار
٢٠٢٦/١١/١٤
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

