مەكتەبی سیاسی: سلێمانی داینەمۆی گۆڕانكاری و نوێكردنەوە و مەڵبەندی كوردایەتی بووە
کوردستان 10:07 AM - 2026-11-14
PUKMEDIA
لۆگۆى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 242 ساڵەی
بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاودەکاتەوە.
دەقى پەیامەکە:
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی
٢٤٢ ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی
لەساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت خەڵك و
جەماوەری ئەم شارە خۆشەویستەی كوردستان دەكەین كە لەسەرەتاكانی دروست بونیەوە تاوەكو
ئەمڕۆ پێشەنگ و ڕچە شكێن بوە.
شاری سلێمانی هەر لەسەرەتای بونیادنانیەوە
لە گشت كایەكانی ژیاندا داینەمۆی گۆڕانكاری و نوێكردنەوە و مەڵبەندی كوردایەتی و
نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی بوە ، هەر ئەم شارە لەسەرەتاوە زادەی هەڵكەوتنی
چەندین ڕوناكبیر و تێكۆشەر بوە كە لە مێژووی گەلەكەماندا پێگەیەكی گرنگ و
بەرچاویان لە گشت كوردستان و ناوچەکەدا هەبوە .
ئەمڕۆ و لەم یادە مەزنەدا بەگوڕ و تینێكی زیاترەوە ئەرك و
بەرپرسیارێتیەكانمان بۆ خزمەتكردنی شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی میری بابان ،
پایتەختی یەكەم حكومەتی میللی و پایتەختی رۆشنبیریی ، شاری سلێمانی دووپاتدەكەینەوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

