ڕفعەت عەبدوڵا: سلێمانی بنەمای کۆکردنەوەی جیاوازی و قبوڵکردنی فرەییەکانە
کوردستان 09:56 AM - 2026-11-14
وسینگەى راگەیاندنى ڕفعەت عەبدوڵا
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی 242 ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاودەکاتەوە.
دەقى پەیامەکە:
لەیادی ٢٤٢ ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی خۆشەویستدا، گەرمترین
پیرۆزبایی لە ئەهلی جوامێر و ئازیزی سلێمانی و هەموو کورد و کوردستانیەک دەکەم.
سلێمانی لە سەرەتای دروستبونیەوە بنەمای کۆکردنەوەی جیاوازی و
قبوڵکردنی فرەییەکان بووە، هەربۆیە شۆرەتی مهڵبهندی زیندووی ئازادیخوازی و پایتهختی
ڕۆشنبیری كوردستان بەباڵای بەرزیدا بڕاوە.
لەهەڵمەت و قوربانیدا، خوێندنگەی تێکۆشان و سەنگەری بەرەنگاری بووە،
لەتۆماری مێژوودا پێشەنگی خەباتی کوردایەتی پێشکەوتنخواز و خۆری درەوشاوەی نەتەوەی
کورد و ناوەندی نوێبوونەوەی بیری نەتەوایەتی و نیشتمانییە.
بەشکۆوە یادی شێرە ژن و پیاوە جوامێرەکانی، تێکۆشەر و هەڵکەوتووەکانی،
خەمخۆری و میوان دۆستی سلێمانی دەکەینەوە و یادیان بەخێر، دروود و ڕێز بۆ ئەو
خزمەتەی بە سلێمانییان کرد و سلێمانیش هەمیشە بە نیشتمانی دەبەخشێت، پێزانین و
پشتیوانی خۆمان بۆ شارە حەیاتەکە دوبارە دەکەینەوە و درێژە پێدەری گەشە و ڕەوتی
داهێنان و شانازی دڵە زیندوەکەی کوردستانین.
یادی سلێمانی پیرۆز و کوردستان ئاوەدان بێت
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

