نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
جیهان 09:57 AM - 2026-11-13
PUKMEDIA
نەوت
بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەك، نرخی نەوت بەردەوامە لەدابەزین، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 71 سەنت و نەوتی خاوی تێكساس بە 88 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەیان پێوەدەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 13ی 11ی 2026، نرخی نەوت زیاتر دابەزی، شارەزایان هۆكارەكەی بۆ لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەگەڕێننەوە كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (Truth Social) نووسی: ئەمریكا چیتر پێویستی بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران نییە، ئەمەش هیواكانی بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاساییبوونەوەی هەناردەكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەم كردەوە.
هەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.1% دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 95 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوكات نەوتی خاوی تێكساس بەڕێژەی 0.4% دابەزی، بەشێوەیەك یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 88 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

