هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی عەبدوڵا حاجی مەحمود

پرسەنامە 09:02 PM - 2026-11-12
قوباد تاڵەبانی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی  ئامینە حەسەن پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵا حاجی مەحمود کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

برای بەڕێزم کاک عەبدوڵا حاجی مەحمود
بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی ئازیزتان خاتوو ( ئامینە حەسەن )ـم پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە گەورەیەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان پرسەو هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم ، هاوبەشی خەم و ماتەمتانم .
داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش بە هەمووان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە