خاتوو شاناز پێشوازی لە بەڕێوەبەری نێردەی شوێنەوارناسی ئیتاڵی لەهەرێمی کوردستان کرد
کوردستان 04:36 PM - 2026-11-12
نوسینگەی راگەیاندن
پێشوازی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە دکتۆر لوکا کۆلیڤا بەڕێوەبەری نێردەی شوێنەوارناسی ئیتاڵی لەهەرێمی کوردستان
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەسلێمانی پێشوازیکرد لەدکتۆر لوکا
کۆلیڤا بەڕێوەبەری نێردەی شوێنەوارناسی ئیتاڵی لەهەرێمی کوردستان (MiSAK) و لە دیدارێکیشدا تاوتوێی
هەوڵی تیمەکانیان کرا بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکانی گەڕان و پشکنین و توێژینەوە
شوێنەوارییەکان لەسنوری گەرمیان لە کەلار و سەرقەڵا.
لەو دیدارەدا، خاتوو شاناز لەسۆنگەی
گرنگیدان بەشوێنەوارە دێرینەکان و پاراستنی مێژووی شاری شاران، ئاماژەی بەهەوڵەکان کرد بۆ بەرەو پێشبردنی
دۆزینەوە شوێنەوارییەکان بەتایبەت دۆزینەوەی حەمامی دێرینی فاتمەخان لەبەشێکی
گۆڕەپانی پشتەوەی سەرای سلێمانی کە پێگەیەکی گرنگی مێژوویی و ڕامیاری و کلتوریی
هەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی بابانەکان.
لای خۆشییەوە، تیمی شوێنەوارناسی ئیتاڵی ئامادەیی بەردەوامی خۆیان
دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژی زانستی و تەکنیکی، و نەخشەرێگای پێویست بۆ
هەنگاوەکانی ئایندە بە مەبەستی پاراستن، نۆژەنکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم
پێگە مێژووییە گرنگە.
دواتر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەیاوەری تیمەکە شوێنەواری حەمامی
فاتمەخانیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ شێوازی بیناسازی، کەرەستە
سەرەکییەکان و دۆخی شوێنەوارەکە کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

