قوباد تاڵەبانی: سلێمانی بە شاری گفتوگۆو خەبات و سەربەخۆیی دەمێنێتەوە
کوردستان 12:20 PM - 2026-11-12
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: شاری سلێمانی گونجاوترین شوێنە بۆ لەخۆگرتنی گفتوگۆ و وتووێژە ستراتیژییەكان، هاوكات ئاماژەی بە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی شارەكە لەپێناو رەتكردنەوەی دیكتاتۆریی و ملكەچبوون دا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی 11ی 2026 كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و 73 سەركردە و كەسایەتیی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازی لە عیراق و وڵاتانی جیهان و لە ژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی دەستیپێكرد، قوباد تاڵەبانی، وتاری دەستپێكی دیدارەكەی خوێندەوەو رایگەیاند: ئامادەبوونی بەشداربووان و میوانان، بەتایبەت ئەو دۆستانەی كە لە شوێنە دوورەكانەوە هاتوون بۆ بەشداریكردن لە دیدارەكە مایەی شانازی و سەربەرزییە بۆ سلێمانی.
وتیشی: سلێمانی هەمیشە وەك شاری خەبات و قوربانیدان ناسراوە و هەرگیز قبوڵی نەكردووە هیچ لایەنێك دەسەڵاتی خۆی بەسەردا بسەپێنێت، هاوكات سلێمانی گونجاوترین شوێنە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە گفتوگۆیانە و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا جیاوازەكان.
قوباد تاڵەبانی هیواشی خواست: كە دانیشتنەكانی دیدارەكە، بەشداربن لە نەخشاندنی داهاتوویەكی باشتر و گفتوگۆكان لەڕێگەی دیالۆگێكی دۆستانە و بنیاتنەرانە لە نێوان بەشداربوواندا بگەنە ئەنجامی بەرچاو.
كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی وەك یەكێك لە گرنگترین رووداوە دیپلۆماسی و ستراتیژییەكان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لیژنەیەكی راوێژكاری نێودەوڵەتی بەهێز لەخۆدەگرێت كە كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان و ناوچەكە كۆدەكاتەوە.
ئەم كۆڕبەندە دەبێتە سەكۆیەكی گرنگ بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ روبەڕوبوونەوەی قەیرانەكان و هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەكەدا.
هاوكات لە كۆڕبەندەكەدا چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئاستەنگە ستراتیژییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەئاسایشی ناوچەكە و جیهان، گەشەپێدانی ئابوری و دۆزینەوەی هەلی نوێی وەبەرهێنان و دیپلۆماسییەت و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و سەقامگیری ناوچەیی لەڕێگەی گفتوگۆی باڵاوە سازدەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

