كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی 73 سەرکردە و کەسایەتی گرنگ کۆدەکاتەوە
کوردستان 10:09 AM - 2026-11-12
PUKMEDIA
سلێمانی
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-11-2026 كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەشداریی 73 سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازی لە عێراق و وڵاتانی جیهان و لە ژێر چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی دەستپێبكات.
پلاتفۆڕمی کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانیش ئاشکرایکرد، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێك دەبێت لە ئامادەبووان و وەك قسەكەرێکی کاریگەر بەشداری لە کۆڕبەندە ستراتیژییەکەی سلێمانی دەکات، كە دەیان كەسایەتی و سەركردەی جیهان بەشداری تیا دەكەن.
كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی
كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی وەك یەكێك لە گرنگترین ڕووداوە دیپلۆماسی و ستراتیژییەكان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لیژنەیەكی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی بەهێز لەخۆدەگرێت كە كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان و ناوچەكە كۆدەكاتەوە.
ئەم كۆڕبەندە دەبێتە سەكۆیەكی گرنگ بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەكەدا.
لە كۆڕبەندەكەدا كە بەچاودێری راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی دەبێت, چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئاستەنگە ستراتیژییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەئاسایشی ناوچەكە و جیهان، گەشەپێدانی ئابوری و دۆزینەوەی هەلی نوێی وەبەرهێنان و دیپلۆماسیەت و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و سەقامگیری ناوچەیی لەڕێگەی گفتوگۆی باڵاوە سازدەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

