داڕمانی باڵەخانەیەک گیان لەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

جیهان 09:20 AM - 2026-11-12
شوێنی رووداوەکە abc7ny

شوێنی رووداوەکە

رۆژی چوارشەممە (11ی تشرینی دووەمی 2026) لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکەوە، دوو کەس گیانیان لە دەستدا و 17 کەسی تریش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 17 کەسی تریش بریندار بوون، باری تەندروستی چوار لە بریندارەکان ناجێگر و قورسە، هەروەها حەوت منداڵ لە ناو بریندارەکاندا هەن.

زیاتر لە 250 ئەندامی پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی خێرا بەشدارییان لە پرۆسەی گەڕان و پشکنیندا کردووە و توانیویانە چەندین کەس لە ژێر داروپەردوودا ڕزگار بکەن، لەوانەش منداڵێک و ژنێکی دووگیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە